Posts

Showing posts from October, 2022

شێرپەنجە

Image
نەخۆشی یەکە کە بەشێک لە خانەکانی جەستە بە بێ کۆنتڕۆڵ گەشەدەکەن و بۆ بەشەکانی تری جەستە بڵاودەبنەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی خانەکانی مرۆڤ گەشەدەکەن و زۆردەبن (لە ڕێگەی پڕۆسەیەکەوە کە پێی دەوترێت دابەشکردنی خانەکان) بۆ پێکهێنانی خانەی نوێ بە پێی پێویستی جەستە. هەندێک جار ئەم پڕۆسە ڕێک و پێکە تێکدەشکێت، خانە نائاساییەکان یان تێکچووەکان گەشەدەکەن و زۆردەبن. لەوانەیە ئەم خانانە وەرەم دروست بکەن کە بریتین لە گرێی شانە. دەکرێت وەرەمەکان شێرپەنجەیی بن. وەرەمە شێرپەنجەییەکان بڵاودەبنەوە بۆ ناو شانەکانی لەش یان داگیریان دەکەن بۆ دروستکردنی وەرەمی نوێ (پڕۆسەکە پێی دەوترێت میتاستاسیس) هەروەها دەتوانرێت بە وەرەمە شێرپەنجەییەکان ناویان ببرێت. وەرەمی شێرپەنجەیی زۆرێک لە شێرپەنجەکان وەرەمی ڕەق دروست دەکەن.ئەو وەرەمانەی کە شێرپەنجەیی نین لە دوای لابردنیان مەترسیان نییە، بەڵام وەرەمە شێرپەنجەییەکان دەکرێت دوای نەمانیشیان دووبارە گەشەبکەنەوە. جیاوازی نێوان خانەی شێرپەنجەیی و خانەی ئاسایی؟ ۱. خانەی شێرپەنجەیی گەشەدەکات لە کاتی نەبوونی ئاماژە بۆ گەشەکردن، بەڵام خانەی ئاسایی کاتێک دەست بەگەشە دەکەن کە لەلایەن م...