شێرپەنجە


نەخۆشی یەکە کە بەشێک لە خانەکانی جەستە بە بێ کۆنتڕۆڵ گەشەدەکەن و بۆ بەشەکانی تری جەستە بڵاودەبنەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی خانەکانی مرۆڤ گەشەدەکەن و زۆردەبن (لە ڕێگەی پڕۆسەیەکەوە کە پێی دەوترێت دابەشکردنی خانەکان) بۆ پێکهێنانی خانەی نوێ بە پێی پێویستی جەستە. هەندێک جار ئەم پڕۆسە ڕێک و پێکە تێکدەشکێت، خانە نائاساییەکان یان تێکچووەکان گەشەدەکەن و زۆردەبن. لەوانەیە ئەم خانانە وەرەم دروست بکەن کە بریتین لە گرێی شانە. دەکرێت وەرەمەکان شێرپەنجەیی بن. وەرەمە شێرپەنجەییەکان بڵاودەبنەوە بۆ ناو شانەکانی لەش یان داگیریان دەکەن بۆ دروستکردنی وەرەمی نوێ (پڕۆسەکە پێی دەوترێت میتاستاسیس) هەروەها دەتوانرێت بە وەرەمە شێرپەنجەییەکان ناویان ببرێت. وەرەمی شێرپەنجەیی زۆرێک لە شێرپەنجەکان وەرەمی ڕەق دروست دەکەن.ئەو وەرەمانەی کە شێرپەنجەیی نین لە دوای لابردنیان مەترسیان نییە، بەڵام وەرەمە شێرپەنجەییەکان دەکرێت دوای نەمانیشیان دووبارە گەشەبکەنەوە.
جیاوازی نێوان خانەی شێرپەنجەیی و خانەی ئاسایی؟
۱. خانەی شێرپەنجەیی گەشەدەکات لە کاتی نەبوونی ئاماژە بۆ گەشەکردن، بەڵام خانەی ئاسایی کاتێک دەست بەگەشە دەکەن کە لەلایەن مێشکەوە ئاماژە وەردەگرن.
۲. ئەو نیشانانە پشتگوێ دەخەن کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەیانەوێت خانەکان بوەستێنن لە دابەشبوون یان بیانکوژن (ئەم پڕۆسەیە پێی دەگوترێت Apoptosis).
۳. بڵاودەبنەوە لە ناوچەکانی تری جەستە بەڵام خانە ئاساییەکان کاتێک ڕووبەرووی خانەکانی تر دەبنەوە گەشەکردنیان نامێنێت.
٤. وەرەمەکان زیاتر لە خوێنبەرەکان گەشەدەکەن بەمەش ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکانیان بۆ دابین دەکەن و پاشماوەکان لادەبەن.
٥. خانە شێرپەنجەییەکان خۆیان لە سیستەمی بەرگری دەشرنەوە، چونکە سیستەمی بەرگری لەش بە شێوەیەکی ئاسایی خانە تێکچووەکان و نائاساییەکان لەناو دەبات.
٦. خانە شێرپەنجەییەکان چەندین گۆڕانکاری لە کڕۆمۆسۆمەکانیان دایە، وەک دوبارەبوونەوەو سڕینەوەی بەشەکانی کڕۆمۆسۆمەکان.
۷. هەندێک لە خانە شێرپەنجەییەکان قەناعەت بە خانەکانی بەرگری دەکەن بۆ ئەوەی وەرەمەکە بپارێزن.
چۆنیەتی گەشەی شێرپەنجە؟
شێرپەنجە بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری لە جینەکاندا دروست دەبێت، جینەکان لە ڕیشاڵی درێژی DNAی تونددا ڕێکخراون کە پێیان دەوترێت کڕۆمۆسۆم.
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە:-
۱- ئەو هەڵانەی لە کاتی دابەشبوونی خانەکان ڕوودەدات.
۲- زیانی زۆرتر بە DNAی دەکەوێت بەهۆی ماددە زیانبەخشەکانی ژینگەوە دروست دەبن وەک ماددەکانی تووتن و تیشکی سەرووبنەووشەیی خۆر.
جەستە بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو خانانە لەناودەبات کە DNAی تێکچووە پێش ئەوەی ببنە شێرپەنجە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەن توانای بەرگری جەستە کەم دەبێتەوە.
ئەو جۆرە جینانەی کە دەبنە هۆی شێرپەنجە:-
ئەو گۆڕانکارییە بۆماوەییانەی کە بەشدارن لەشێرپەنجە کاریگەرییان لەسەرسێ جۆری سەرەکی جین هەیە ئەوانیش (proto-oncogenes, tumor suppressor genes, DNA repair genes)
ئەم گۆڕانکارییانە هەندێک جار پێیان دەوترێت (drivers) لە شێرپەنجە
۱. پڕۆتۆ ئۆنکۆجینەکان بەشدارن لە گەشەکردن و دابەشبوونی ئاسایی خانەکان، بەڵام کاتێک ئەم جینانە بەهەندێک شێوە دەگۆڕدرێن یان چالاکترن لە ئاسایی لەوانەیە ببنە جینی هۆکاری شێرپەنجە.
۲. tumor suppressor genes:- بەشدارن لە کۆنتڕۆڵکردنی گەشە و دابەشبوونی خانەکان، ئەو خانانەی کە هەندێک گۆڕانکاری لە جینەکانی سەرکوتکەری وەرەمدا هەیە لەوانەیە بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵ نەکراو دابەش ببن.
۳. DNA repair genes: بەشدارن لە جێگیرکردنی DNAی تێکچوو

ئەو خانانەی کە گۆڕانکارییان لەم جینانەدا هەیە مەیلیان هەیە گۆڕانکاری زیاتر لە جینەکانی تردا پەرەپێبدەن و گۆڕانکاری لە کڕۆمۆسۆمەکانیاندا ڕووبدات وەک دووبارەبوونەوە و سڕینەوەی بەشەکانی کڕۆمۆسۆمەکان، ئەم گۆڕانکارییانە لەوانەیە ببنە هۆی ئەوەی خانەکان تووشی شێرپەنجە ببن. 

Comments

Popular posts from this blog

زیرەکی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا ڕۆڵی چییە؟

سووتان