Posts

زیرەکی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا ڕۆڵی چییە؟

Image
  Artificial Intelligence: How is it changing  medical sciences and its future زیرەکی دەستکرد چۆن زانستی پزیشکی لە ئێستا و داهاتوو دەگۆڕێت؟  پوختە: سیستەمی کۆمپیووتەری زیرەکی دەستکرد لە زانستە پزیشکییەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بە کار دەهێنرێت وا باوترین بەکارهێنانەکانی بریتین لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرمان نووسینەوەی بەڵگەنامە پزیشکەکان وەک ڕەچەتە و چارەسەرکردنی نەخۆش پاڵنەری ئەم بابەتە باسکردنە لەو ڕێگایانەی کە زیرەکی دەستکرد خەریکە دیمەنی زانستی پزیشکی دەگۆڕێت و جیاکردنەوەی بانگەشەکان لە واقیع. پێشەکی: زیرەکی دەستکرد(AI) بە فۆڕم و پلەی جیاواز بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بەرفراوانی بواڕەکانی وەک بازاڕی بانک و دارایی، پەروەردە، بەرهەمهێنان،فرۆشتنی تاکە کەسی و بازرگانی ئەلیکترۆنی و چاودێری تەندروستی بە کارهێنراوە. ڕۆژانە سوودی سیستەمی دەستکرد دەچنێتەوە زیرەکی دەستکرد ژیانی ڕۆژانەی ئێمەی گۆڕیوە کاریگەری لەسەر شێوازی هەستکردن و پرۆسێسکردنی زانیارییەکانمان هەیە ئەم بابەتە ئامانجیەتی لایەنە جیاوازەکانی زیرەکی دەستکرد بخاتە ڕوو وەک ئەوەی پەیوەندی بە زانستە ...

سووتان

Image
  سوتان:- تێکچوونی شانەکانە لە ئەنجامی گەرمی بەرکەوتنی زۆر بە خۆر یان تیشکی تر یان بەرکەوتنی کیمیایی یان کارەبایی دروست دەبێت. چارەسەری سوتاوی بەندە بە شوێن و توندی زیانەکان. نیشانەکانی سووتانی پێست دەگۆڕێت بە پێی قوڵی و پلەی سووتانەکەی:- سووتانی پلە یەک:- ئەم سووتانە تەنها کاریگەری هەیە لەسەر epidermis هەیە، لەوانەیە ببێتە هۆی سوربوونەوە و ئازار. سووتانی پلەی دوو:- ئەم جۆرە سووتانە کاریگەری هەیە لەسەر هەردوو چینی epidermis و dermis، دەکرێت ببێتە هۆی ئاوسانی پێست و سووربوونەوە، ئەم جۆرە سووتانە دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵە سووتانی پلەی سێیەم:- درێژدەبێتەوە بۆ ناو ئەو چینە چەورییەی کە لە ژێر پێستدایە.  لەوانەیە پێست ڕەق، سپی مۆمی، چەرم یان ڕەنگ سوور دەربکەوێت.  ئەم جۆرە سووتانە بەزۆری پێویستیان بە گرێفتی پێست هەیە بۆ داخستنی برین. ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی سووتان ١-ئاگر ٢-کارەبا ٣-مادەی کیمیایی ئەو زیانانەی بە هۆی سووتان دروست دەبێت:- ١- هەوکردنی بەکتریا ٢- لەدەستدانی شلە ٣- دابەزینی پلەی گەرمی لەش بە شێوەیەکی مەترسیدار ٤-کێشەی هەناسەدان بە هۆی هەوای گەرم یان دوکە...

شێرپەنجە

Image
نەخۆشی یەکە کە بەشێک لە خانەکانی جەستە بە بێ کۆنتڕۆڵ گەشەدەکەن و بۆ بەشەکانی تری جەستە بڵاودەبنەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی خانەکانی مرۆڤ گەشەدەکەن و زۆردەبن (لە ڕێگەی پڕۆسەیەکەوە کە پێی دەوترێت دابەشکردنی خانەکان) بۆ پێکهێنانی خانەی نوێ بە پێی پێویستی جەستە. هەندێک جار ئەم پڕۆسە ڕێک و پێکە تێکدەشکێت، خانە نائاساییەکان یان تێکچووەکان گەشەدەکەن و زۆردەبن. لەوانەیە ئەم خانانە وەرەم دروست بکەن کە بریتین لە گرێی شانە. دەکرێت وەرەمەکان شێرپەنجەیی بن. وەرەمە شێرپەنجەییەکان بڵاودەبنەوە بۆ ناو شانەکانی لەش یان داگیریان دەکەن بۆ دروستکردنی وەرەمی نوێ (پڕۆسەکە پێی دەوترێت میتاستاسیس) هەروەها دەتوانرێت بە وەرەمە شێرپەنجەییەکان ناویان ببرێت. وەرەمی شێرپەنجەیی زۆرێک لە شێرپەنجەکان وەرەمی ڕەق دروست دەکەن.ئەو وەرەمانەی کە شێرپەنجەیی نین لە دوای لابردنیان مەترسیان نییە، بەڵام وەرەمە شێرپەنجەییەکان دەکرێت دوای نەمانیشیان دووبارە گەشەبکەنەوە. جیاوازی نێوان خانەی شێرپەنجەیی و خانەی ئاسایی؟ ۱. خانەی شێرپەنجەیی گەشەدەکات لە کاتی نەبوونی ئاماژە بۆ گەشەکردن، بەڵام خانەی ئاسایی کاتێک دەست بەگەشە دەکەن کە لەلایەن م...