زیرەکی دەستکرد لە بواری پزیشکیدا ڕۆڵی چییە؟
Artificial Intelligence: How is it changing
medical sciences and its future
زیرەکی دەستکرد چۆن زانستی پزیشکی لە ئێستا و داهاتوو دەگۆڕێت؟

پوختە:
سیستەمی کۆمپیووتەری زیرەکی دەستکرد لە زانستە پزیشکییەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان بە کار دەهێنرێت وا باوترین بەکارهێنانەکانی بریتین لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرمان نووسینەوەی بەڵگەنامە پزیشکەکان وەک ڕەچەتە و چارەسەرکردنی نەخۆش
پاڵنەری ئەم بابەتە باسکردنە لەو ڕێگایانەی کە زیرەکی دەستکرد خەریکە دیمەنی زانستی پزیشکی دەگۆڕێت و جیاکردنەوەی بانگەشەکان لە واقیع.
پێشەکی:
زیرەکی دەستکرد(AI) بە فۆڕم و پلەی جیاواز بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بەرفراوانی بواڕەکانی وەک بازاڕی بانک و دارایی، پەروەردە، بەرهەمهێنان،فرۆشتنی تاکە کەسی و بازرگانی ئەلیکترۆنی و چاودێری تەندروستی بە کارهێنراوە.
ڕۆژانە سوودی سیستەمی دەستکرد دەچنێتەوە زیرەکی دەستکرد ژیانی ڕۆژانەی ئێمەی گۆڕیوە کاریگەری لەسەر شێوازی هەستکردن و پرۆسێسکردنی زانیارییەکانمان هەیە
ئەم بابەتە ئامانجیەتی لایەنە جیاوازەکانی زیرەکی دەستکرد بخاتە ڕوو وەک ئەوەی پەیوەندی بە زانستە پزیشکییەکانەوە هەیە بابەتەکە تیشک دەخاتە سەر بەکارهێنانەکانی زیرەکی دەستکرد لە زانستە پزیشکییەکان و نمایشکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ئێستادا سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە پیشەسازی چاودێری تەندروستیدا بەکاردەهێنن جگە لەوەش ئەم بابەتە بە تیشک خستەسەر گرنگی هاوکاری نێوان زانستەکان کە لە ئەنجامدا سیستەمی زیرەکی دەستکردی ئەخلاقی و بێ لایەن دروست دەبێت.
زیرەکی دەستکرد چییە؟
لقێکی بەرفراوانی زانستی کۆمپیوتەرە کە پەیوەندی بە دروستکردنی ئامێری زیرەکەوە هەیە کە توانای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی هەیە کە بەشێوەیەکی گشتی پێویستیان بە زیرەکی مرۆڤ هەیە.
سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە چاودێری تەندرووستیدا ئەم نەخشە تایبەتەی خوارەوەیان هەیە. سیستەمێکی لەم جۆرە بە بڕێکی زۆر لە داتا دەست پێدەکات، لەسەر ئەم داتایانە ئەلگۆریثمەکانی فێربوونی ئامێر بەکاردەهێنرێن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، ئەم زانیارییانە دواتر بەکاردەهێنرێن بۆ دروستکردنی دەرئەنجامێکی بەسوود بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی باش پێناسەنەکراو لە سستەمی پزیشکی دا.
بەکارهێنانەکانی (AI) لە بواری زانستە پزیشکییەکان:-
١. هاوتاکردنی نیشانەکانی نەخۆش لەگەڵ پزیشکی گونجاو
۲. دەستنیشانکردنی نەخۆشی
۳. پێشبینی نەخۆشی
٤. دۆزینەوەی دەرمان
٥. نووسینی تێبینی و ڕێکخستنی وێنە و فایلەکان
مێژووی (AI)ی لە بواری پزیشکی دا:
پێشکەوتنی گەورە لە بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە حاڵەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە دەست هاتووە بۆ نموونە لە بواری پسپۆڕیە ئاراستەکراوەکانی بینین وەکوو پێست داتاکانی وێنەگرتنی کلینیکی لە لایەن (Esteva et al) و (Hekler et al) و هاوکارانی بۆ پەرەپێدانی مۆدێلی پۆلێنکردن بۆ یارمەتیدانی پزیشکان لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست، برینەکانی پێست و سەدەف بە تایبەتی، ئێستیڤا و هاوکارانی مۆدێلێکی تۆڕی دەماری قووڵی پێچاوپێچ(DCNN) یان ڕاهێنا بە بەکارهێنانی (١٢٩٤٥٠)وێنە بۆ پۆلێنکردنی وێنەکان بۆ یەکێک لە دوو پۆل (هەروەها بە کێشەی پۆلێنکردنی دووانەیی لە فێربوونی ئامێردا ناسراوە) وەک شێرپەنجەی Ketratinocyte یان Seborrheic Keratosis و شێرپەنجەی Melanoma یان benign nevus زیاتر دامەزراند لە (DCNN) ئەدای هاوتای ۲۱پزیشکی پێستی بڕوانامەدار لە دەستەی کارگێڕی بەدەستهێناوە، توێژینەوەکانیان دەریخست کە سیستەمی AIی توانای پۆلێنکردنی شێرپەنجەکانی پێستی هەیە بە ئاستێکی لێهاتوویی کە بەراورد دەکرێت بە پزیشکانی پێست و تەنها بەشێکی کەمی کاتەکەی دەویست بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکە بە بەراورد بەو پزیشکانەی کە ساڵانێک لە خوێندی پزیشکی بەسەردەبەن و هەروەها پشتیان بەو ئەزموونە بەستووە کە لە ڕێگەیەوە پەرەیان پێداوە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی لە ماوەی دەیان ساڵدا.
هەروەها کارێکی زۆر لە بواری AI ی و پێشبینی نەخۆشیدا کراوە. بۆ نموونە توێژەرانی گوگڵ DCNN یان پەرەپێدا و ڕاهێنا بە بەکارهێنانی (١٢٨١٧٥) وێنەی تۆڕی چاو بۆ پۆلێنکردنی وێنەکان وەک نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە(Diabetic retinopathy) و ئاوسانی چاو بۆ گەورە ساڵانی تووشبوو بە شەکرە.
بوونی مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردی لەم شێوەیە چەند سوودێکی هەیە وەک:
١. پلەبەندی ئۆتۆماتیکی نەخۆشی تۆڕەی چاوی شەکرەکە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کارایی لە دەستنیشانکردنی زۆرێک لە نەخۆشەکان لە ماوەیەکی کورتتردا.
۲. دیاریکردنی نەخۆشی تۆڕەی چاوی شەکرەلە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بەهۆی توانای مۆدێلەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە وێنەکان، شتێک مەحاڵە پزیشکی چاوی مرۆڤ بیکات.
پێشکەوتنی گەورە لە بەکارهێنانی سیستەمی AI ی بۆ دۆزینەوەی دەرمان و دابینکردنی بژاردەی چارەسەری کەسی ئەنجام دراوە. کۆمپانیاکانی وەک (Verge Genomics) سەرنجیان لەسەر بەکارهێنانی ئەلگۆریثمەکانی فێربوونی ئامێرەکەیە بۆ شیکردنەوەی داتای جینۆمی مرۆڤ و دەستنیشانکردنی دەرمانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی یە دەمارییەکان وەک پارکینسۆن، ئەڵزەهایمەر،ALS بە شێوەیەکی کاریگەر لە ڕووی تێچوونەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە کەرتی چاودێری تەندرووستی بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی چاودێری نەخۆش و پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ پزیشکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی یاریدەدەرانی AI کۆمپانیاکان وەک Bot MDی کە سیستەمێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت یارمەتی ٢٤کاتژمێری دابین بکات لەگەڵ پرسە پەیوەندیدارە کلینیکیەکان سەبارەت بە:
۱. دەست بەجێ دۆزینەوەی پزیشک و دانانی کات بۆ چاوپێکەوتن.
۲. وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەیوەست بە ڕەچەتە وەک بەردەست بوونی دەرمان و دەرمانی بەدیل (جێگرەوە) کە تێچووی کەمیان هەیە.
کۆمپانیاکانی بەکارهێنانی AI لە زانستە پزیشکییەکان:
چەند کۆمپانیایەکی کەم لە سەدان کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆژیا، چاودێری تەندرووستی و دەرمانخانەکاندا دەخاتە ڕوو کە لێکۆڵینەوە لەسەر سیستەمی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانیان لە پیشەسازی چاودێری تەندرووستی ئەنجام دەدەن.
بەکارهێنانی AI لە ئێستادا:
Canadian company blue dot یەکەم توێژینەوەی زانستی لەسەر کۆڤید ۱۹ بڵاوکردەوە کە بە وردی پێشبین
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە جیهاندا کرد.
کۆمپانیاکە تەکنیکەکانی وەک پڕۆسێسکردنی زمانی سروشتی NLP فێربوونی ئامێر ML لەگەڵ چاودێریکردنی ئۆتۆماتیکی نەخۆشییە تووشبووەکان بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی (١٠٠٠٠٠)بابەت لە زیاتر لە ٦٥ وڵاتەوە.
ئەفسانە بەرامبەر واقیع لە AI
هیوایەکی زۆر هەیە کە AIی بتوانێت کەرتی چاودێری تەندروستی بە چەندین شێوە پێشبخات.
ئەم هیوایە بەهۆی هەندێک بەکارهێنانی سەرکەوتووی AIی لە چاودێری تەندرووستیدا سووتەمەنی بووە. بەڵام شان بەشانی یەکتر چاوەڕوانیەکی ناواقیعی هەیە کە AIی دەتوانێت چی بکات و دیمەنی پیشەسازی چاودێری تەندرووستی لە داهاتوودا چۆن دەبێت.
د.ئەنتۆنی چانگ یەکێک بوو لە وتاربێژە بانگێشتکراوەکانی ساڵی (۲۰۱۹) بۆ کۆمەڵەی زیرەکی دەستکرد لە بواری پزیشکی (AIME) لە پۆزنان لە پۆڵندا بەڕێوەچوو، تیایدا بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی(Common Misconceptions and Future Directions for AI in Medicine)
تێگەیشتنی هەڵەی گشتی و ئاراستە لە خوارەوە ئێمە دوو ئەفسانەی باوتر سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە چاودێری تەندرووستیدا باس دەکەین:
١. پزیشکانی کلینیکی بە AIی دەگۆڕێن:- ئەو پزیشکانەی کە لە ڕۆڵی AI لە چاودێری تەندرووستی تێدەگەن، پێدەچێت لە پیشەکەیان سوودیان هەبێت. بۆ نموونە لە کۆلێژی تیشکی ئەمریکی (ACR) ڕیکلامێکی کاری بۆ پزیشکی تیشکدانەوە بڵاوکردەوە بۆ ئەمکارە دوو مەرجی دانابوو کە بەمجۆرە بوون:
۱. دەبێت بڕوانامەی دەستەی تیشکی ئەمریکی هەبێت.
۲. دەبێت پزیشکی تیشکدانەوە بە جۆش و خرۆش و ڕاهێنراوی باش بێت، پەرۆش بێت بۆ داهاتوویەک کە پزیشکانی تیشک لە لایەن AI پشتگیری بکرێن.
بۆیە بەردەوامبوونی گەشەکردن و پەرەپێدان و سەرکەوتنی بەرنامەکانی AIی لە چاودێری تەندرووستیدا.
پزیشکان و زانایانی داتای پزیشکی پێویستە بەردەوام ببن لە هاوکاریکردنی یەکتر بۆ دروستکردنی سیستەمێکی AIی مانادار.
پزیشکان پێوستە ئەم زانیارییانە بگەیەننە زانایانی داتا کە دواتر دەتوانن سێستەمێکی AIی دروست بکەن.
ڕەوتێکی دیکەش بەکاڵاکردنی بەرچاوی نەرمەکاڵاکانی AIیە سنووردارکردن و ئاستەنگەکان لە بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە زانستی پزیشکیدا:-
بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد لەهەی بوارێکدا لەوانەش چاودێری تەندروستی لەگەڵ پشکی خۆی لە سنووردارکردن و تەحەدیاتەکاندا دێت.لێرەدا باس لەو تەحەددیانە دەکەین کە زیاتر سەرنج دەخەینە سەر ئەوانەی کە بە تایبەتی پەیوەندیان بە چاودێری تەندرووستیەوە هەیە.
دەرئەنجام:داهاتووی AIی لە زانستە پزیشکییەکان:- زیرەکی دەستکرد لە دۆخێکی باشدایە بۆ شۆڕشکردن لە پیشەسازی چاودێری تەندروستی.
سیستەمی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتی نەخۆشەکان بدات لە چاودێری بە دواداچوون و بەردەستبوونی بەدیلەکانی دەرمانی بە ڕەچەتە هەروەها کۆمپانیای AI توانای دەستنیشانکردنی نەخۆشەکانی لە دوورەوە هەیە بەم شێوەیە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان درێژ دەکاتەوە بۆ ناوچە دوورەکان لە دەرەوەی ناوەندە شاریە گەورەکانی جیهان.
داهاتووی AI لە بواری چاودێری تەندروستیدا گەشاوە و ئومێد بەخشە و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر شت ماوە کە ئەنجام بدرێت.
بەکارهێنانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد لە چاودێری تەندروستیدا بۆ بەکارهێنان لە لایەن خەڵکی گشتییەوە تا ڕاتبەیەک لێی نەکۆڵراوەتەوە تەنها لەم دواییەدا FDAی ڕەزامەندی لەسەر (Alive cor kardia band) لە ساڵی (٢٠١٧)و کاتژمێری زیرەکی زنجیرەی ٤ی ئەپڵ لە ساڵی(٢٠١٨) دەربڕی بۆ دیاریکردنی (atrial fibrillation). بەکارهێنانی کاتژمێری زیرەک هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهێزکردنی خەڵک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەندروستی کەسی و چالاکردنی دەستێوەردانی خێرا لە لایەن تیمەکانی پشتیوانی پزیشکییەوە.
کاریگەریی نەرێنی تەکنەلۆژیای مۆدێرن زۆرە لەسەر تەندروستی دەروونی بەڵام توێژەرانی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا(USC) بە هاوکاری ئاژانسی پرۆژەکانی توێژینەوەی پێشکەوتووی بەرگریی و سووپای ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی بە دەست فشاری دەروونی دوای کارەسات و جۆرەکانی تری ئازاری دەروونی دەناڵێنن،زیاترکراون بە گفتوگۆکردن لەسەر نیگەرانییەکانیان لەگەڵ مرۆڤە مەجازییەکان وەک لە مرۆڤی ڕاستەقینە لە ترسی حوکمدان. ئەم توێژینەوەیە ئەنجامە ئومێدبەخشەکانی هەیە بۆ ڕۆڵی یاریدەدەرانی مەجازی کە لە ئەنجامدا وەڵامی ڕاستگۆیانە لە نەخۆشەکانەوە کۆدەکاتەوە کە دەتوانێت یارمەتی پزیشکان بدات بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانیان بە شێوەیەکی گونجاوتر و بە زانیاری باشتر.
زۆربەی کومپانیا جیهانییە دەرمانسازییەکان کات و پارەی خۆیان بۆ بەکارهێنانی AIی بۆ پەرەپێدانی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک شێرپەنجە یان نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان وەبەرهێناوە. بەڵام پەرەپێدانی مۆدێلەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی وەک مەلاریا و سیل و نەخۆشییە دەگمەنەکان تا ڕادەیەکی زۆر نەدۆزراوەتەوە. ئێستا FDAی کۆمپانیاکان هان دەدات بۆ پەرەپێدانی چارەسەری نوێ بۆ ئەم نەخۆشیانە.
زیرەکی دەستکرد توانای ئەوەی هەیە کە یارمەتی چارەسەرکردنی زۆرێک لە گەورەترین کێشەکانی چاودێری تەندرووستی بدات. بەڵام ئێمە هێشتا دوورین لەوەی ئەمە بکەینە واقیع، یەکێک لە کێشە گەورەکان و بەربەستەکان لە کردنی ئەمە بە واقیع داتاکانە، پیشەسازی چاودێری تەندرووستی پێویستی بە دیجیتاڵکردنی تۆمارە پزیشکییەکان هەیە، پێویستە کۆببنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ستانداردکردنی ژێرخانی داتاکان، پێویستی بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسنین هەیە بۆ پاراستنی نهێنی و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەزامەندی داتای نەخۆشەکان.

Comments
Post a Comment